منداڵانی ئێزدی دەست بەرداری خەونەکانیان نابن

مێرمنداڵێکی ئێزدی بەناوی ملهم بەرەکات دەڵێت، کە هەمیشە هەست و حەزی هەبووە بۆ وێنەکێشان و بەو وێنانە خەون و خەیاڵەکانی دێنێتە دی.


ملهم بەرەکاتی تەمەن ١٤ ساڵ خەڵکی گوندی بۆریکە، ماوەی چوار ساڵە دەستی داوەتە وێنەکێشان و هاوکات خوێندکارە.

بەرەکات لەبارەی کارەکانییەوە قسەی بۆ ڕۆژنیوز کرد و وتی: پێش فەرمانەکە دەستم کرد بە کاری وێنەکێشان، پاش فەرمانەکە ناچاربووم دەست بەرداری وێنەکێشان بم، حەزێکی زۆرم هەیە بۆ وێنەکێشان، سەرەتا وێنەم لەسەر کارتۆن دەکێشا، بەڵام پاش ئەوەی وێنەی جوانم کێشایەوە، خانەوادەکەم هاوکارییان کردم و ئێستا لە سەر پەڕەی کاغز وێنە دەکێشم.

وتییشی: هەر کەسێک وێنە بکێشێت ئازارە جیاوازەکانی دەکاتە بابەتی وێنەکانی، دەمەوێتە لەو کارەدا سەرکەوتوو بم، بەردەوام دەبم لە کارەکەم تا ئەو کاتەی بە ئامانج و هیواکانم دەگەم.

س.ح