مەخمور، لەڕێگەی هونەر و گۆرانییەوە پشتیوانی لە تەندروستکاران دەکرێت

ناوەندی چاند و هونەری مەخمور، بە گۆرانی وتن و میوزیک پشگیری و پشتیوانیان  لە کارمەندانی تەندروستی کرد.


ناوەندی چاند و هونەری مەخمور، بۆ پشگیری و پشتیوانی  لە کارمەندانی تەندروستی لە پارکی شەهید ئاریان جودی لە کامپی پەنابەرانی مەخمور بە گۆرانیان وت و میوزیکیان ژەند.

مامۆستا جەمیل کارا، لەسەر ناوی ناوەندەکە قسەیکرد و وتی: کە کارمەندانی تەندروستی، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆر هەوڵیانداوە ، هەر بۆیە بۆ ئەوەی تەندروستکاران هەندێک دڵخۆشبن، گۆرانی و میوزیکیان پێشکەش دەکەن.

پاشان جەمیل کارا، ئەندامی چاند و هونەر دەستی بە گۆرانی  وتنکرد.

زنار توورهان، یەکێک لە کارمەندانی تەندروستی قسەی بۆ ڕۆژنیوز کرد و وتی: وەک تەندروست کارێک بەو چالاکییە هونەریەی چاند و هونەری مەخمور زۆر دڵخۆشبوون، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە ڕیزگرتنی خەڵک لە تەندروستکاران، زۆر دڵخۆشی کردوون، هاوکات سوپاسی ناوەندی چاند و هونەری مەخموریکرد بۆ ئەو چالاکییەیان.

ک.س