'نامەكان لە بەغداوە' نمایشكرا

بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، فیلمی دۆكیۆمێنتاری و كلتوری 'نامەكان لە بەغداوە'نمایشكرا، كە باس لە مێژوو كلتوری عێراقی دەكرد لە چاو زمانی گەریدەیەكەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، بەئامەدەبوونێکی بینەر لە چین و توێژە جیاوازەکان، فیلمی نامەكان لە بەغداوە، نمایشكرا

فیلمی دۆكیۆمێنتاری 'نامەكان لە بەغداوە' بەرهەمی كۆمەڵەی ڕۆشنبیری بەریتانییە و تا ئێستا لە شارەكانی بەغدا و هەولێر و بەسرە نمایشكراوە، لە ماوەی كاتژمێر و نوێكدا باس لە سەردەمی حكومڕانی عێراق و شێوازی ژیانی عێراقییەكان دەكات لە سەرەدەمی حكومڕانی بەریتانیا لە عێراق.

ناوەڕۆكی فیلمەكە باسی لە مێژوو و كەلتوری عێراق دەكرد لە ساڵانی ١٩١٨ لە چاو و زمانی گەریدەیەكی بەریتانییەوە، کە تێیدا تیشک خرابووەسەر پەیوەندی نێوان هاوڵاتیانی عێراق و حكومڕانی بەریتانیا لەو قۆناغەدا لە چی ئاستێکدا بووە.

بە وتەی بەرپرسانی ڕۆشنبیری هەڵەبجە، ئامانج لە نمایشكردنی فیلمەكە لە هەڵەبجە، بۆ دروستكردنی پەیوەندی ڕۆشنبیریی و كلتورییە لە نێوان ڕۆشنبیرانی هەڵەبجە و  ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی.

 

س.ح-ش