نزیکەی ٧٧ هەزار ناونیشانی کتێب لە سنە نمایش دەکرێن

هەشتەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە لە کارەکانی، کە سەدان هەزار کتیبی تێدا نمایش دەکرێت بە ٧٦ هەزار و ٧٠٠ ناونیشانی جیا.


دوێنێ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەشتەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کتێب دەستیپێکرد، ئەو پیشانگایە تا ڕۆژی ١٥ی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێت لە کارەکانی.

١٩٥ ناوەندی بڵاوکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ١٥٧ ناوەندی بڵاوکردنەوەی بە نوێنەرایەتی و ٥٢ ناوەندی بڵاوکردنەوەی بیانی لەو پیشانگایەدا بەشدارییان کردووە.

٧٣ هەزار و ٥٠٠ ناونیشانی کتێبی ناوەندە بڵاوکردنەوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و ٤٠٠  ناونیشانی کتێب لە ناوەندەکانی بڵاوکردنەوە نێودەوڵەتییەکان و دوو هەزار و ٨٠٠  ناونیشانی کتێبی کوردیش لە ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەی هەرێمی کوردستان لە پیشانگاکەدا نمایش دەکرێن.

پیشانگاکە پێکهاتووە لە ٢٣٠ ژوور، کە هەر یەکەو تایبەتە بە کتێبەکانی ناوەندێكی بڵاوکردنەوە.

ش.ف