نۆیەمین فێستیڤاڵی پەروەردەكانی عێراق لە كەركوك كۆتایی هات

نۆیەمین فێستیڤاڵی پەروەردەكانی عێراق لە شاری كەركوك بە بەشداری 21 گروپی شانۆیی كۆتایی بە كارەكانی هێنا.


لە ڕۆژی 20ی ئەم مانگە، نۆیەمین فێستیڤاڵی شانۆیی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكانی عێراق لە هۆڵی چالاكی قوتابخانەكانی كەركوك دەستی پێكرد، ئەمڕۆ دوای نۆ ڕۆژ فێستیڤاڵەكە كۆتایی بە كارەكانی هێنا.

ئەمڕۆ بە بەشداری نوێنەری 21 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی عێراق، بە ئامادەبوونی لیژنەی هەڵسەنگانی شانۆ باشترین سێ شانۆگەری خەڵات كران.

لە فێستڤاڵەكە گروپی دێوانە خەڵاتی باشترین شانۆیی پێبەخشرا، هەروەها گروپی شانۆی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی بەسرا باشترین دەرهێنەری شانۆیی پێبەخشرا، وە گروپی شانۆی بەغدا خەڵاتی باشترین ئەكتەری پێدا.

لە مەراسیمی كۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵەكە لە پای ڕوماڵی كردنی كاری فێستیڤاڵەكە بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرا بە دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوزیش یەكێك بوو لەو دەزگایانەی ڕاگەیاندن.

د.ح