هونەرمەندانی باشور بەردەوامن لە مانگرتن

مانگرتنی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا بە بەشداری هونەرمەندانی باشور لە شاری سلێمانی بەردەوامە و داوا دەکەن، کە هەموو چینەکانی کۆمەڵگا خاوەنداریەتی لە عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە بکەن.


ماوەى ۱۷ ڕۆژە، ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا بە دروشمی 'سیستمی ئیمرالی تێکدەشکێنین و لەگەڵ سەرۆکمان بە ئازادی دەژین'، چالاکی مانگرتنیان لە شاری سلێمانی دەستپێکردووە.

گروپی نۆیەمى مانگرتنەکە، کە پێکهاتووە لە پێنج هونەرمەندى گەنجى باشورى کوردستان، بە جۆش و خرۆشەوە درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن، ڕۆژەکانیان بە ژەنینى ئامێرە مۆسیقییەکانیان و وتنەوەى سورد و گۆرانى نیشتیمانى بەڕێدەکەن.

میرشاد محەمەد، کە یەکێکە لە ئەندامانی ئەو گروپە، وتی: ئێمە وەک هونەرمەندانی باشور داوا لە هونەرمەندان و لایەنگرانی هونەر دەکەین، کە بێن و لەم چالاکییەدا بەشدار بن، چونکە ڕەوشی ڕێبەر ئاپۆ خراپە و ئازادی ئەو نەک تەنیا بۆ کوردستان بەڵکو بۆ تەواوی جیهان پێویستە و تاکە چارەسەری بۆ نەهێشتنی شەڕوململانێیەکان ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە.

محەمەد مەحمود، یەکێکی دیکە لە مانگرتووان دەڵێت: ئەم چالاکییەمان پشتیوانییە لە ڕێبەر ئاپۆ و هاوسۆزییەکە بۆ چالاکییەکەی لەیلا گوڤەن و وەک گەنجانی باشوری کوردستان داوا لە تاک بە تاکی هاوڵاتیانی باشوری کوردستان دەکەین، کە هەڵوێستیان هەبێت لە سەر ئەم پرسە،

چونکە خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ خاوەنداری کردنە لە ئازادی گەلی کورد و بە پڕۆسەیەکی پیرۆز ناوی دەبەین.

د.ع