هونەرمەندێکی شێوەکار ساڵیادی لەدایکبوونی بە کردنەوەی پێشانگایەک دەکاتەوە

کچە هونەرمەندێکی شێوەکار بەکردنەوەی پێشانگایەکی شێوەکاری ساڵیادی لەدایکبوونی دەکاتەوەو داهاتی پێشانگاکەش دەبەخشێتە توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە.


ئێوارەی ئەمڕۆ بەبەشداری ژمارەیەک لە چالاکوانی ژنان و خزم و دۆستانی سەعادەت شێروانی، بەکردنەوەی پێشانگایەکی شێوەکاری لە هۆتێل دیدمان-ی شاری هەولێر، ساڵیادی لەدایکبوونی کردەوە.

سەعادەت موسا شێروانی کچە شێوەکار و سەرپەرشتیاری پێشانگاکە بە ڕۆژنیوزی وت: ئەمڕۆ بەکردنەوەی ئەو پێشانگایە ساڵیادی لەدایکبوونم کردۆتەوەو ئامانجم خزمەتکردنی توشبوانی شێرپەنجەیەو داهاتی ئەو پێشانگایە دەبەخشمە تووشبووانی شێرپەنجە.

وتیشی: نرخی هەر وێنەیەک لە هەزار و پێنج سەد دۆلار دەست پێ دەکات تا ١٢هەزار دۆلار و تاوەکو ئێستا حەوت دانە فرۆشراون تەواوی وێنەکانیش لە ٣٢ دانە پێکهاتووە.

سەعادەت موسا شێروانی تەمەنی ٢٦ساڵە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تارانە لە وڵاتی ئێران، هەروەها دەرچووی کۆلێژی جیهانە بەشی زمانی ئینگلیزی.

ب.ش