هونەرمەند سەعید گاباری گیانیلەدەستدا

هونەرمەندی کورد سەعید گاباری لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر گیانیلەدەستدا.


کاتژمێر ٠٤:٤٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە نەخۆشخانەی سەردەمی شاری هەولێر، هونەرمەند سەعید گاباری بە هۆی نەخۆشییەوە گیانیلەدەستدا.

جێگای ئاماژەیە، هونەرمەند سەعید گاباری خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە، لە ڕۆژانی ڕابردوو، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە برابووە ئەو نەخۆشخانەیە.

ک.س