هۆنراوەکانی فەرەیدون بەرزنجی ئاوێزانی ئێوارەیەکی سلێمانی بوو

هۆنراوەکانی فەرەیدون بەرزنجی ئاوێزانی ئێوارەیەکی سلێمانی بوو و زۆرێک لە کەسایەتی و لایەنگرانی لە دەوری خۆی کۆکردەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ، لە هۆڵی یەکێتی نووسەرانی سلێمانی، کۆڕێکی شیعری بۆ پڕۆفیسۆر و شاعیر فەرەیدون بەرزنجی، بەڕێوە چوو.

کۆڕەکە لە لایەن یەکێتی نووسەران، بە ئامانجی نیشاندانی تاقیکردنەوەی ئەزموونی شیعری زیاتر لە ٤۳ ساڵی فەرەیدون بەرزنجی ئەنجام درا و تیایدا گەلێک کەسایەتی و ڕۆشنبیر بەشدار بوون.

فەرەیدون عەبدول بەرزنجی، پرۆفیسۆر لە بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی سلێمانی و شاعیری حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، کە یەکەم کۆمەڵە شیعری لە ساڵی ۱۹۷۷ چاپکردووە و یەکێکە لەو شاعیرانەی، کە لەسەر شێوازی دڵداری دەنووسێت و خاوەنی سێ دیوانە.

 

ک.ک