هێرش کرایە سەر گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، بە موشەک هێرش کراوەتە سەر گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکا لە ئەنبار.


شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەمشەو ٥ مووشەک ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگاری ئەنبار کراوە، کە گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکایە لە عێراق.

شانەی ئەمنی دەشڵێت: موشەکەکان هیچ زیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ب.ش