هەفتەی چاندیی کوردستان کۆتاییهات

هەفتەی چاندیی کوردستان، کە لە برۆکسل-ی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوە دەچێت، کۆتایی هات.


ڕۆژی ٢٠ی ئەیلول بۆ پێنجەمین ساڵ هەفتەی چاندیی کوردستان لە برۆکسل-ی پایتەختی بەلجیکا دەستیپێکرد، دوای سێ ڕۆژ کۆتاییهات.

لەو سێ ڕۆژەدا چەندین چالاکیی هونەریی و کلتوریی وەک کۆنسێرت و هەڵپەڕکێ، خورادنی کوردەواریی، شانۆ پێشکەش کران، کە هونەر و کلتوری کوردستانیان بوون، هەروەها پێشانگای کتێبیش کرانەوە.

ئەنستیتیوتی کوردی برۆکسل، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و ناوەندی جڤاکی کورد فێستیڤاڵی هەفتەی چاندیی کوردستان-یان بەڕیوەبرد.

ش.ف