هەندێک لە ئازارەکانی ئەنفال لە شانۆیەکدا نمایشکرا

لە گەرمیان، بە بۆنەی یادی ۳۱ ساڵەی تاوانی ئەنفال، شانۆگەریی 'ژیانی لادێ' نمایشکرا،کە نمایشی دیمەنێک بوو لەو هەزاران دیمەنە ناخ هەژێنانەی تاوانی ئەنفال.


ئێوارەی ئەمڕۆ، لەهۆڵی شەهید حەمە کەلاری، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بنکەی ڕۆشنبیریی ڕزگاری و گروپی شانۆی ڕزگاری بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان شانۆگەریی ژیانی لادێ نمایشکرا.

شانۆگەریی، ژیانی لادێ، باسی چیرۆکەکانی ئەنفال و ئازاردان و کوشتنی خەڵکی گوندەکان و پێشمەرگەی دەکرد له لایەن حکومەتی بەعسەوە.

د.ع