هەولێر، بە هونەری شۆڕشگێڕیی درێژە بە مانگرتن دەدرێت

مانگرتنی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان بە ردەوامی هەیە و ئەمڕۆش جیاواز لە ڕۆژانی ڕابردوو، بە چالاکیی هونەری و گۆرانی شۆڕشگێڕیی درێژەیان بە مانگرتنەکەدا.


ئەمشەو لە نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر لە باشوری کوردستان گروپێکی میوزیک و هونەری بەشداریی مانگرتنەکەی هەدەپەیان کرد، کە ماوەی زیاتر لە مانگێکە لە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان دەستیان بە مانگرتن کردوە.

ئۆقان ڕۆنجی، ئەندامی هەدەپە لە باشوری کوردستان ڕایگەیاند: ١٦ هەمین گروپی نوێنەرایەتی هەدەپە دەستیان بە مانگرتن کردوە و تا ئەو کاتەی گۆشەگیریی لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامبێت، چاکیەکانی ئێمەش بەردەوامی دەبێت.

وتیشی: ئەمڕۆ گروپێک لە هونەرماندانی باکوری کوردستان سەردانیان کردوین و بە ئەنجامدانی چالاکی هونەری شۆڕشگێڕیی، بەشداری لە مانگرتنەکەمان دەکەن، بۆ ئەوەی توانا و هێزێکی دیکە بە ئێمە ببەخشن بۆ ئەوەی ئێمە بەردەوامبین لە مانگرتن لەپێناو لابردنی گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەرەکەمان.

ک.ک