هەولێر، هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد

ئەنوەر شێخانی، هونەرمەندی ناسراوی هەولێر و کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.


سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ئەنوەر شێخانی، هونەرمەندی دێرینی شاری هولێر کۆچی دوایی کرد.

ئەنوەر شێخانی، لەگەڵ ئەوەش پشتیوانێكی سەرسەختی نەوەكانی دوای خۆی بووە، رۆژانێكیش لە چیا و لووتكەکانەوە دەنگ و ڕەنگی شاشە كوردییەكانی دەگەیاندە هەموو ماڵێك، هەگبەی قسە و بەسەرهات و سەربوردە و سەركێشیەكانی ژیانی هەڵگرتووە.

ئەنوەر شێخانی لەدایکبووی ساڵی ١٩٥١، دەسپێکی کاری ھونەری لە ساڵی ١٩٧٠ لە تیپی پێشڕەوی سەر بە سکرتاریەتیی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بووە، یەکەمین شانۆ بەناوی (سەرەتان) بەشداری تێدا کردووە، بەڵام بۆ تۆماری تەلەفزیۆنی ناوەکەی گۆڕا بۆ 'مارەیی'.

شێخانی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ھونەرمەندانی کوردستان- هەولێرە، دوای چەند ساڵێک ناڵاندنی بەدەست نەخۆشییەکی کوشندەوە، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

س.ح