هەولێر، ١١مین فیستیڤاڵی ئازادیی و نه‌ورۆز ده‌ستیپێکرد 

به ‌بۆنه‌ی یادی ٢٨ ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ولێر، ١١‌مین فیستیڤاڵی ئازادیی و نه‌ورۆز له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێکرد و ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ لە ناوەندی شاری هەولێر و لە نزیک قەڵای دێرینی شارەکە، ١١مین فیستیڤاڵی ئازادیی و نەورۆز دەستی پێکرد.

له‌ یه‌که‌م ڕۆژی فیستیڤاڵه‌که‌دا، ئاهه‌نگ بەڕێوەچوو، کە تێیدا چه‌ندین گۆرانی و هه‌ڵپه‌رکێی کوردی له‌ خۆگرتبوو .

کاره‌کانی فێستیڤاڵه‌که‌ ماوه‌ی ١٠‌ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تیایدا چه‌ندین چالاکی هونه‌ریی و وه‌رزشیی و ئاهه‌نگ و گۆرانی و شانۆی سه‌رشه‌قام و پێشنگای شێوه‌کاریی ئه‌نجام ده‌درێن .

فیستیڤاڵەکە تا نەورۆز بەردەوام دەبێت و لە ئێوارەی نەورۆزدا بە ئاهەنگێکی فراوان و کردنەوەی ئاگری نەورۆز کۆتایی دێت.


ک.ک