هەولێر، گولـلە نەتەقیوەکانی تورکیا ژیانی خەڵکی خستووەتە مەترسییەوە

سوپای تورک بەردەوامە لە بۆردوومانی سنوورەکانی باشوری کوردستان، بە تایبەت دەڤەری برادۆست-ی سەربە پارێزگای هەولێر، هەروەها زۆرکات بۆمب و گولـەی چەکە قورسەکان دەکەونە خوارەوە ناتەقنەوە و مەترسییەکی جدی لەسەر ژیانی گوندنشینان دروست دەکەن.


ئەمە وێنەی ئەو گولانەی سوپای تورکە کە لە گوندەکانی سیدەکان کەوتووەتە خوارەوە و نەتەقیوەتەوە، گولـلەکان مەترسی جدییان لەسەر ژیانی هاوڵاتیان بەگشتی و منداڵان بەتایبەت دروستکردووە.

نەتەقینەوەی ئەو گولانە لە کاتێکدایە، ڕۆژانە سوپای تورک سەدان بۆمب و گولـلەی هاوشێوە دەگرێتە سنوورەکانی سیدەکان و تەواویی سنووری باشوری کوردستان، تائێستا نە حکومەتی عێراق و نە هەرێم، هەڵوێستیان دژی ئەو بۆردوومان و سنووربەزاندنانەی دەوڵەتی تورک نەبووە.

س.ح