١٥٠ هونەرمەند داوای کشانەوەی هێزەکانی زینی ئەستێرۆکان دەکەن

کەمپەینی هونەرمەندان دژ بە بردنی هێزی سەربازیی بۆ زینی ئەستێرۆکان "زینی وەرتێ" بەردەوامیی هەیە و بەرفراوان بووە، بەشێوەیەک ئێستا ١٥٠ هونەرمەند داوای کشانەوەی هێزەکانی پارتی و یەکێتی دەکەن.


بە ئامانجی فشار خستنەسەر هێز و لایەنەکان بۆ کۆتاییهێنان بە لە شکرکێشی سەر زینی ئەستێرۆکان، هونەرمەندانی باشوری کوردستان لە ژێر ناوی "لە شەڕی ناوخۆدا کەس براوە نییە" لە ٢١ی مانگی ڕابردوودا کەمپەینێکیان ڕاگەیەندووە و بەردەوامن لە فراوانکردنی ئەندامەکانیان.

کەمپەینەکە لە ژمارەیەکی زۆر لە گۆرانیبێژ، میوزیکژەن، شانۆکار، وێنەکێش و دەیان هونەرمەندی بوارە جیاجیاکانی دیکە پێکهاتووە، ئامانجیان ڕێگرتنە لە شەڕی ناوخۆیی و داوای کشانەوەی هێزەکانی زینی ئەستێرۆکان دەکەن، داواکاریشن "ئەو هێزانە خۆیان بە دوور بگرن لە ئاڵۆزکردنی ناوچەکە و نەبنە ئامرازی جێبەجێکردنی پیلانی داگیرکەران".

س.ح