٢٧ ساڵە شار و گوندەکانی كوردستان دروستدەکات

هاوڵاتییەكی شاری كەركوك ماوەی ٢٧ ساڵە بە كەرەستەی ئاسایی كاری دیزایین دەكات، زۆربەی كارەكانیشی گوارزشت لە شار و گوندەكانی كوردستان دەكات.


عادل حاجی بەكر، هاوڵاتیەكی كوردی شاری كەركوكە و فەرمانبەرە لە فەرمانگەی كارەبای شارەكە، لە ساڵی ١٩٩١ەوە كاری دەستی دەكات و تا ئێستا چەندین گوند و شار و شوێنەوارە دێرینەکانی باشوری كوردستانی دروستكردووە.

عادل حاجی بكر وەک خۆی بۆ ڕۆژنیوز دەڵێت، لە ساڵی ١٩٩١ەوە دەستی بە كاری دیزاین و کاری دەستیی كردووە، بەشێوەیەكی گشتی تاوەکو ئێستا دانەبڕاوە لەو كارە و گوند و شارەكانی كوردستان دروستدەكات.

ئەو هاوڵاتییە لەزۆربەی ئەو کارانەی کە دەیکات، تەبەدوور و وردە دار یاخود تۆزی دار بەکاردەهێنێت، هەروەها چەند كەلوپەلێک تایبەت بەكاردەهێنێت، كە تایبەتن بە كۆلیژی ئەندازیاریی.

لەبارەی بەشێک لەو کارانەی کە تاوەکو ئێستا دروستیکردووە، عادل دەڵێت: هەر جارێك ناوچەیەك یاخود شوێنێك دەستنیشان دەكەم تا ئەوەی بەشێوەیەكی بچووك دروستیان بكەم، كارم لەسەر ناوچەی بادینان، هەورامان و گەرمیان كردووە، هەرجارە و كار لەسەر ناوچەیەك دەكەم، هەرەوەها شوێنە دیرەكانیش دروستدەكەم و تائێستا قەڵای كەركوك و قەڵای شێروانەم دورستكردووە.

دەشڵێت: زۆر كەس هاتوون و داوای دیزاینیان لێ كردووم، دیزانم بۆ زۆر باخی هاوڵاتیان كردووە، هەروەها خاوەنی بیرۆكەی پێكەوەژیانم كە لە شێوەی پەیكەری بچووك دروستكراوە، بەڵێنم پێداروە كە ئەو تابلۆیە بەشێوەیەكی گەروە هاوشێوەی پەیكەر لە كەركوك دابنرێت.

عادل تاوەکو ئێستا لە ١٠ پێشەنگای شاری كەركوك بۆ کاری دەستیی بەشدارییكردووە و کارەکانی نمایشكرووە، جگەلەوەش لەشارەکانی هەولێر و سلێمانیش بەشداریی لە پێشانگای تایبەت بە کاری دەستییدا کردووە.


ب.ل/س