پارێزەرانی ئۆجالان بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوتن

ڕەزان سارجە و نەورۆز ئویسال، پارێزەرانی ئۆجالان بۆ دیدار بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوتن.


پارێزەران دوێنێ داوای دیداریی ئۆجالانیان لە دادگا کردبوو، دوای ئەوەی دادگا وەڵامی ئەرێنی بووە، لە ئێستادا پارێزەران لە ڕێگادان بۆ دیداری ئۆجالان.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوای ٢٧-٧-٢٠١١وە، بۆ جاری یەکەم ٢ی ئەم مانگە پارێزەران سەردانی ئۆجالانیان کردبوو.