پرۆژەی بەخشینی كتێب لە سەیدسادق بەڕێوەچوو

بە ئامانجی دووركەتنەوە لە كەرەستە زیانبەخشەكان، لە شارۆچكەی سەیدسادق پرۆژەی "كەرەستەیەكی زیانبەخش دابنێ‌ و كتێبێك بەدیاری وەربگرە" بەڕێوەچوو.


ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سەیدسادق'ی سەربە پاریزگای سلێمانی، بە هاوبەشی گروپی یارانی كێتب، پرۆژەی كەرەستەیەكی زیانبەخش دابنێ‌ لە بەرامبەریدا كتێبێك وەربگرە لەسەر پردی ناوبازاڕ بۆماوەی یەك ڕۆژ ئەنجامدەدات.

پرۆژەکە بە ئامانجی دوورکەتنەوەو هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیانە لە هەڵگرتن و بەکارهێنانی کەرەستە زیانبەخشەکانی کانی وەک وەك چەقۆ، جگەرە، پێكهاتەكانی نێرگەلە و چەرخی غازو وەرگتنی کتێبێک لە بەرامبەریاندا.

ئازاد سەوزە، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەی سەیدسادق بۆ ڕۆژنیوز وتی، ئامانج لە پرۆژەكە ئەوەیە خەڵك بكرێت بەهاوڕێی كێتب گەنجان لە بەکارهێنانی خووە خراپ و ناپەسەندەکانی کۆمەڵگا دوور بکەونەوە کە زیاتر تووندوتیژی بەرهەمدەهێنن.

ئەو كتێبانەش کە لە پرۆژەكەدا دانراون، هەمە جۆرن و بابەتی شیعری، چیرۆك، ڕۆمان، بابەتی ئاینی و پەروەردەیی، بەشداربووانی پرۆژەکەش سەربەستن لە هەڵگرتنی جۆری كتێبەكان.

هەر لەپرۆژەكەدا دەفتەری یادگارییەكان دانراوە، ئەوانەی جگەرە كێش نین كەرەستەی زیانبەخش بەكار ناهێنن، دەتوانن دێڕێك یان ڕستەیەکی بەسوود بنوسن تیایدا.

س.ح