پێشانگایەک بۆ ۲۱ هونەرمەند کرایەوە

بەدروشمی"هونەر مۆمی ئاشتی دەدرەوشێنێتەوە"، لە شارۆچکەی خورماتوو، پێشانگایەک بۆ ٤۱ تابلۆی ٢١ شێوەکار کرایەوە.


ئەمڕۆ، لە قاوەخانەی ماڵی کلتوری لە شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، پێشانگایەکی شێوەکاری لەلایەن ڕێکخراوی 'جەماوەری خورماتوو بۆ بەهاناوە چوون و گەشەپێدان' کرایەوە.

لە پێشانگاکەدا ٤۱ تابلۆ نمایشکران، کە بەرهەمی ۲۱ هونەرمەند بوون و سەرجەم تابلۆکان گوزارشتیان لە ژن، سروشت، ئاشتی و جەنگ دەکرد.