پێشانگای ڕێبەرایەتیی ئازاد لە سێیەم ڕۆژیدا بەردەوامە

لە سێیەم ڕۆژیدا، پێشانگای"ڕێبەرایەتیی ئازاد، وێنەی ئازاد نیشان دەدات" لە شارۆچکەی کەلار بەردەوامە، کە تیایدا وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە نمایشکراوە و بە چەندین تابلۆش، گوزارشت لە فکری ئۆجالان دەکرێت.


ئەمڕۆ لە هۆڵی شێوەکاران لە بینای بەڕێوبەرایەتی هونەریی و ڕۆشنبیریی  لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان پێشانگای ڕێبەرایەتی ئازاد وێنەی ئازاد نیشان دەدات کرایەوە، کە لەلایەن ڕێکخراوی نۆێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەریی ڕێکخراوە و ئەمڕۆش سێیەم  ڕۆژییەتی.

لە پێشانگاکەدا، تابلۆی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، نمایشکرابوو، لەگەڵ چەندین تابلۆی تایبەت بە کێشانەوەی وێنەی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەڵ- یەپەکە و یەکینەکانی پاراستنی ژن- یەپەژە، هەروەها چەندین تابلۆی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان نمایشکرابوون.

جێگای ئاماژەیە رۆژی یەکەم و دووەمی پێشانگاکە لە شاری سلێمانی بوو.

ش.ف