پەرلەمانی عێراق دەربارەی خاڵی گومرگی كەركوك گفتوگۆ دەکات

ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پرسى دانانی خاڵی گومرگ دەبەنە نێو ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، ئەندامێكی پەرلەمانیش دەڵێت، کە بڕیارە ڕۆژی شەممە ئەو پرسە لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق تاوتوێ بكرێت.


ئێوارەی ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسێۆنە جیاوازەكان، واژویان كۆكردوە بۆ ئەوەی پرسی خاڵە گومریەكانی نێوان كەركوك و هەرێم بكرێت بەرنامەی كاری دانشتی پەرلەمانی عێراق.

ڕێبوار تەها، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراكسێۆنی یەكێتی، بە رۆژنیوزی ڕاگەیاند:" دیارە دانانی خاڵی گومرگ لە نێوان كەركوك و هەرێم بابەتێكی نایاساییەوە، دانانی ئەو خاڵە گومرگیانە تەنها چەوساندنەوەیە بەرامبەر كەركوكیەكان، بۆ  تاوتوێكردنی ئەو بابەتە، ئەمڕۆ هەستاین بە كۆكردنەوەی واژووی پەرلەمانتاران، بۆ ئەوەی بابەتەكە بكرێتە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە".

ووتشی:" بە خۆشحاڵەوە ئەندامی ئەنجوومەن لە عەرەب و توركمان لەگەڵمان واژوویان كرد تا ئەوەی پرسەكە ببرێتە پەرلەمان، واژووی تەواو كۆكراوەتەوە، بۆ ئەوەی كۆبونەوەكە ئەنجام بدرێت".

ڕوونشكردووە:" ڕۆژی شەمە پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە، یەكێك لە خاڵەكانی دانشتنەكە پرسی خاڵە گومرگیەكان نێوان كەركوك هەرێم و موسڵ و هەولێر دەبێت".

 

د.ع