چالاکییە هونەرییەکانی ئەم هەفتەیەی هەرێمی کوردستان

لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە لەم هەفتەیەدا کۆمەڵێک چالاکی هونەری ساز دەکرێن.


لە ۱۲ی ئەم مانگە لەشاری هەولێر پێشانگایەکی شیوەکاری تایبەتی عەلی ڕەزا، بە ناونیشانی ئینستەلەیشن و هونەری دەنگ یادەوەری لە فۆڕمی هونەریدا ساز دەکات لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر کاتژمێر ٥ی ئێوارە.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی شانۆیی پلانی پیرەکان، لە هۆڵی ڕۆشنبیری کاتژمێر ٥ی ئێوارە ساز دەکرێت شانۆیەکە لە دەرهێنای نەهرۆ محەمەد مەلا و کەمال عەلی جەوهەرە. 

هەر لە شاری سلێمانی بڕیارە لە ڕێکەوتی ۱۲ی ٦ مەراسیمێک بۆ چلەی شاعیر بەکر پشدەری لە هۆلی تەلاری هونەر ڕێکبخرێت.

لە ڕۆژانی ١٣ و١٤ی ئەم مانگە، مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان لە پارێزگای هەڵەبجە بە دروشمی (بێسارانی، شاعێرێک پێش سەردەمی خۆی کەوتووە) دیدارێک بۆ شیعرەکانی  بێسارانی بەڕێوەدەبات لە هۆڵی یادگاری هەڵەبجە.

ک.س