چۆمان، فیلمی باهۆز نمایشکرا

له‌ هۆڵى ناوه‌ندى کلتورى چۆمان فیلمی باهۆز نمایش کرا، کە باس لەو نەهامەتیانە دەکات بەسەر گەلی کورد لە باکور هاتووە، هەر لە فیلمەکەدا سەرلەنوێ تێکۆشان و ژیانەوە خراوەتەڕوو.


شەوی ڕابردوو، له‌ هۆڵى ناوه‌ندى کلتورى چۆمان له‌ هه‌فته‌ى فیلم، که‌ ناوه‌نده‌که‌ ڕێکی خستووە، فیلمى باهۆز نمایش کرا.

فیلمی "باهۆز- The Storm- Fırtına" له‌ ده‌رهێنانی کازم ئۆز - Kazım Öz ـه‌ (ساڵی ٢٠٠٨) به‌رهه‌مهێنراوه‌، ناوه‌رۆکى فیلمه‌که‌ باس له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ ده‌کات، که‌ به‌سه‌ر گه‌لى کورد هاتووه‌ له‌ باکورى کوردستان، هه‌ر له ‌سه‌رده‌مى عوسمانیه‌کانه‌وه‌ تا حوکمى کۆماری.

فیلمى باهۆز یه‌کێکه‌ له‌ فیلمه‌  گرنگه‌کانی ده‌رهێنه‌ر کازم ئۆز، هەرلە فیلمەکەدا باس له‌ جوڵانه‌وه‌ی مه‌ده‌نی گه‌نجانی کورد ده‌کات له‌نێو زانکۆکانی مەترۆپۆل (گه‌وره‌شار)ه‌کانی تورکیا.

له‌ فیلمه‌که‌دا دووباره‌ هه‌وڵه‌کانی زیندووکردنه‌وه‌ی هه‌ستی کوردبوون و درککردن به‌و سته‌مه‌ی به‌ درێژایی مێژوو له‌ کورد کراوه،‌ باس دەکرێت.

له ‌به‌شێکى دیکەی ناوه‌رۆکى فیلمه‌که‌دا ڕۆڵى ژنانى گه‌نج به‌رزنرخێنراوە، که‌ له‌نێو ڕێکخستنه‌ نهێنییەکانى زانکۆ چۆن هاوشانى هاوڕێ کوڕەکانیان به‌شدارن له‌ چالاکى و خه‌باتى ڕێکخستنى و په‌روه‌رده‌یی له‌پێناو به‌هێزکردنى خه‌باتى شاخ.

دوای نمایشکردنی فیلمەکە، گفتوگۆ له‌سه‌ر فیلمه‌‌که ‌و خه‌باتى ڕزگاریخوازى کورد کرا و ڕۆڵ و قاره‌مانێتى ئه‌و خوێندکارانه‌ى زانکۆ به‌رز نرخێنرا، که‌ له‌ژێر ئه‌و زه‌حمه‌تى و گوشارانه‌ى ده‌وڵەتى تورکدا، هێشتا سورن له‌سه‌ر پێشوه‌بردنى خه‌باتى ڕێکخستنى کوردى له ‌نێوه‌نده‌کانى خوێندن.

 

 

ک.ک