چەتە داگیرکەرەکان لە عەفرین شوێنەوارەکان تاڵان دەکەن

چەتە داگیرکەرەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە عەفرین بۆ تاڵانکردن و بردنی شوێنەوارە مێژووییەکان دەستیان بە هەڵکەندنی گردەکانی ناوچەی تل بیرا لە گوندی شیتکای سەر بە هەرێمی ماباتایا کردووە.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، ئەمڕۆ چەتەکانی سەر بە بەرەی الشام دەستیان بەهەڵکەندنی گرد و شوێنەواری مێژوویی ناوچەی تل بیرا لە عەفرین کردووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە چەتەکان نەیان هێشتووە دانیشتوانی گوندەکانی ناوچەکە نزیکی شوێنی هەڵکەندنەکە ببنەوە، هەروەها لە هەڵکەندنی گردەکەدا ئامێری گەورە بەکارهێنراوە.

ک.س