ڕوسیا ٢٥٠ تۆن لالەنگی خراپی تورکیای گەڕاندەوە

ڕوسیا ٢٥٠ تۆن لالەنگی و نزیکەی ٢٠ تۆن تەماتەی بە هۆکاری ئەوەی بۆ تەندروستی خراپە و لەگەڵ ستاندارە تەندروستییەکان ناگونجێت، گەڕاندەوە بۆ تورکیا.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی 'ئەحوال'ی ڕوسی کە بە زمانی عەرەبی بڵاودەبێتەوە، جارێکی دیکە وڵاتی ڕوسیا و میوە و سەوزەکانی تورکیای بەهۆی نەگونجان لەگەڵ ستانداردە تەندروستییەکان گەڕاندووەتەوە.

هەواڵەکە باس لەوە دەکات کە دوای لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوە تەندروستییەکان لەسەر میوە هەناردەکراوەکانی تورکیا، دەرکەوتووە کە پاشماوەی جۆرێک دەرمان و هەروەها جۆرێک کرم دۆزراوەتەوە و بەو هۆیەوە، ٢٥٠ تۆن لالەنگی و ١٩.٥ تۆن تەماتەی تورکی بە هۆکاری ئەوەی بۆ تەندروستی خراپە و لەگەڵ ستانداردە تەندروستییەکان ناگونجێت، گەڕێندراوەتەوە بۆ تورکیا.

دیار نییە ئەو میوە و سەوزانەی کە دەگەڕێندرێنەوە، ڕەوانەی کوێ دەکرێت.

ک.س