ڕووسیا: پەیوەندیمان لەگەڵ ناتۆ بەرەو خراپبوون دەڕوات

سێرگی شۆیگۆ وەزیری بەرگری ڕووسیا جەختی کردەوە، کە پەیوەندییەکانی ڕووسیاو ناتۆ بەرەو خراپی دەڕوات و هاوکارییەکانی هەردوولا وەستاوە.


وەزیری بەرگری ڕووسیا لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: نەک تەنها هەموو شتێک وەستاوە بەڵکو دۆخەکە ساڵ دوای ساڵ خراپ دەبێت.

لەبارەی پرسیاری، بۆچی پەیوەندییەکانی ڕووسیاو ناتۆ بەر بە کۆتایی دەچێت؟، سێرگی شۆیگۆ لە وەڵامدا وتی: پێش ٥ساڵ هاوکاریی ئێمە لەگەڵ برۆکسل زۆر بەهێزبوو، لە ئەمڕۆوە هاوکارییەکانمان لەگەڵ ئەمریکاو ناتۆ دەکشێنینەوە، لایەنی ئاسایشیش کاڵتر دەبێتەوە".

لە دوایین لوتکەی ناتۆ کە لە لەندەن بەڕێوەچوو، ڕووسیا مەترسییەکانی خۆی سەبارەت بە زیادکردنی هەژمونی سەربازی ناتۆ هێنابووە زمان.

ناتۆ بۆ پاراستنی دەوڵەتانی بەلتیک پلانێکی ئامادە کردبوو، ڕووسیاش ئەم پلانە لەدژی بەرژەوەندییەکانی خۆی دەبینێت.

ب.ش