ڕۆشنبیران و چالاکوانان پشتگیریی سینەما سالم-یان کرد

کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران و چالاکوانان و هاوڵاتیان  پشتگیرییان بۆ سینەما سالم دەربڕی و ڕایانگەیاند، جێگەی سەرسوڕمانە سینەما لە پایتەختی ڕۆشبیری دابخرێت.


دوێنێ سینەما سالم لە سلێمانی داخرا، بەڵام ئەمڕۆ کرایەوە و بڕیاریشدرا فیلمەکەی ساکینە جانسز نمایش بکرێت، بەڵام کاتەکەی دیار نییە، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم سینەماکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدرا.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا د.شوان عەبدوڵا، مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، قسەی کرد و وتی: ئێمە ئەمڕۆ وەکو ڕۆشنبیران و مامۆستایان و چالاکوانان کۆبووینەتەوە بۆ پشتگیریی سینەما سالم، جێگەی سەرسوڕمانە سینەما لە پایتەختی ڕۆشبیری دابخرێت.

وتیشی: ئەو فیلمەی لەسەر ساکینە جانسز دروستکراوە، فیلمێکی هونەرییە و لەسەر ژنێکی شۆڕشگێڕی کوردە و پێویستە هەموو کەسێک ئەو فیلمە ببینێت.


ک.ک