ڕۆمانی پەڵەخوێنەکانی سەر بەفر بڵاوکرایەوە

لە کۆڕێکدا لە ناوەندی غەزەلنووس-ی شاری سلێمانی، ڕۆمانی "پەڵەخوێنەکانی سەر بەفر" بڵاوکرایەوە، کە باس لە ڕووداو و بەسەرهاتەکانی شەڕەکانی ساڵانی ۱۹۹٦ بۆ ۱۹۹۷ دەکان، لە چیاکانی دەرسیمی باکوری کوردستان.


ئێوارەی ئەمڕۆ، لە کۆڕێکدا لە ناوەندی غەزەلنووسی شاری سلێمانی، ڕۆمانی "پەڵەخوێنەکانی سەر بەفر" بڵاوکرایەوە، کە لە نووسینی ئەدیب یاڵچنقایە و وەرگێڕانی ڕێبوار هەمەوەندییە.

کۆڕەکە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان دەستیپێکرد، تیایدا لەتیف فاتیح فەرەج، نووسەر و چاودێری سیاسیی، کە پێشەکیی کتێبەکەی نووسیبوو، تیشکی خستەسەر ناوەڕۆکی کتیەبەکه و وتی: ئەم کتێبە داستانی کۆمەڵێک گەریلایە، کە باس لە خەبات و تێکۆشانی گەریاکانی پەکەکە دەکات لە باکوری کوردستان، هەروەها باس لەو توندوتیژییانە دەکات، کە دەوڵەتی تورک بەرامبەر گەریلاکانی پەکەکە کردوویانە.

وتیشی: کتێبەکە باس لە خیانەت دەکات لەناو کورد-دا، بۆیە بەڕاستی لەم کتێبەوە بۆمان دەرەکەوێت، کە پەکەکه خیانەت ناکوژێت، بەڵکو مرۆڤی خائین دەکاتەوە بە مرۆڤێکی دروست.

ئەدیب یاڵچنقایە، کە نووسەری ڕۆمانی پەڵەخوێنەکانی سەر بەفرە، گیراوێکی سیاسیی کوردە و لە زیندان ئەم ڕۆمانەی نووسیوە.

 

ک.ک