کتێبخانەی شەهید ڕەشید چاوەڕێی هاوکارییە

کتێبخانەی شەهید ڕەشید سەردار لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخمور، چاوەڕێی هاوکارییە.


لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٤ لە دۆخێکی زۆر سەختدا کتێبخانەی شەهید ڕەشید سەردار بە هاوکاریی هاوڵاتیان، گەلی کورد لە هەر چوار پارچە و ئەوروپا کرایەوە، لە باکوری کوردستانەوە ژمارەیەکی زۆر کتێب نێردرا بۆ ئەو کتێبخانەیە.

ئیسماعیل ئوچار، وتەبێژی یەکێتیی خوێندکارانی ئازاد لە کامپی شەهید ڕوستەم جودی لەبارەی کتێبخانەکەوە قسەی بۆ ڕۆژنیوز کرد و وتی: کتێبخانەکە بە کەمترین دەرفەتەکانەوە دامەزرا، ئەو کتێبخانەیەمان دامەزراند چونکە منداڵان و گەنجان پێویستییان پێی هەبوو، ژمارەیەکی زۆر خوێندکار لە کامپەکە هەن و پێویستییان بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە هەیە، ژمارەیەک لەو خوێندکارانە بەهۆی ئەوەی کتێبە پێویستەکانیان لە کتێبخانەکەماندا نییە بێبەش دەبن لە لێکۆڵینەوە، کتێبی دیکەش زۆر کەمن و بەهۆی کەمبوونیانەوە ناتوانین بیدەین بە هەموو خوێندکارەکان.

ناوبراو بانگەوازیی هاوڵاتیانی کوردی کرد، کە کتێب بنێرن بۆ کتێبخانەکە بۆ ئەوەی کەموکوڕییەکانی کتێبخانەکە چارەسەر بکەن.

س.ح