کتێبی وێرانەخاکی شۆڕشگێڕان-ی فاروق ڕەفیق بڵاوکرایەوە

کتێبی وێرانەخاکی شۆڕشگێڕان، کە خوێندنەوەیەکە بۆ ڕووداوەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی و لە نووسینی فاروق رەفیق-ە، بڵاو کرایەوە.


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوەندی غەزەلنووس لە شاری سلێمانی، مەراسیمی بڵاوبوونەوەی کتێبی 'وێرانە خاکی شۆڕشگێڕان' کە د.فاروق ڕەفیق نووسیویەتی، بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بە بەشداری نووسەر فاروق ڕەفیق و بەئامادەبوونی زۆرێک لە و توێژەکانی شاری سلێمانی و هەروەها بە بەشداریی کەسوکاری شەهیدانی ١٧ی شوبات ئەنجام درا.

ناوەڕۆکی کتێبەکە خوێندنەوەیەکە بۆ ڕووداوەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی، کە بانگەشەی غەم و ئازار و وێرانەکانی وجود و دەست و پەنجە نەرمکردن لە گەڵ ئازارەکان دەکات، گوزارشتە لە نیگەرانییەکانی سەردەم.

کتێبی وێرانەخاکی شۆڕشگێڕان، وەک گەواهییدانی گەواهییدەرێکە، کە کەوتنە مەزنەکانی دیوە، کەوتنی ویژدان، ئەخلاق، جوانی و ماناکانی هاوڕێیەتی و مرۆڤبوون لەم کۆمەڵگایەدا.

کتێەبەکە پێکهاتووە لە نزیکەی ٥٨٠ لاپەڕە و هەزار دانەی لە لایەنی ناوەندی غەزەلنووس-ەوە، چاپکراوە.

لە مەراسیمەکەدا فاروق ڕەفیق، بە کورتیی باسی لە ناوەڕۆکی کتێبەکەی و ڕووداوەکانی ١٧ ی شوبات و تێڕوانینی خەڵک لەپاڵ داواکارییەکانیان پەیوەست بەو ڕۆژەوە کرد و پاشان، لە لایەن نووسەرەوە کتێبەکە واژۆی لە سەر کرا.

 

ش.ف