که‌رکوک، "ژوانێک لە میوزیک" به‌ڕێوه‌چوو

له‌ شاری که‌رکوک، ئێواره‌ ژوانێکی موسیقیی بۆ چوار ژه‌نیاری ئامێری میوزیک ئەنجامدرا، بە ناونیشانی "ژوانێک لە میوزیک".


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ناوه‌ندی هونه‌ری و ڕۆشنبیری دیالۆگ، به ده‌سپێشخه‌ری ماڵی هونه‌ری که‌رکوک ئێواره‌ ژوانێکی موسیقیی به‌ دورشمی "ژوانێک له‌ میوزیک" بۆ چوار ژه‌نیاری شاری که‌رکوک به‌ڕێوه‌چوو.

ژوانه‌که‌ له‌ لایه‌ن ژه‌نیاران، هێمن ئه‌حمه‌د به‌ ئامێری ساز، کاروان محه‌مه‌د به‌ ئامێری که‌مان، سامان عه‌زیز به‌ ئامێری سه‌نتور، ئاراز کاکهیی به‌ ئامێری عوود پێشه‌که‌ش به‌ ئاماده‌بوانی کرا.

هه‌ر ژه‌نیارێک به‌ چه‌ند پارچه‌ میوزیکێک به‌شدار بوو له‌ ئێواره‌ ژوانه‌که‌.

ئازاد شاکر، به‌رپرسی هونه‌ری ماڵی که‌رکوک، ده‌رباره‌ی ئێواره‌ ژوانی مۆسیقی بۆ ڕۆژنیوز، وتی:" مه‌به‌ستمان له‌م چالاکیه‌ خزمه‌تکردنی هونه‌رمه‌ندانه‌ به‌ پله‌ی یه‌که‌م، دواتر به‌ باشمان زانی هاوڵاتیان و هونه‌ردۆستانی که‌رکوک له‌ ناو ئه‌و کێشمه‌ کێشه‌ی سیاسی و ئابوری تۆزێک دور بخه‌ینه‌وه‌، چونکه‌ هاوڵاتیانی که‌رکوک له‌ دۆخێکی سه‌ختان".

له‌ کۆتایی ئێواره‌ ژوانه‌ مۆسیقییه‌که‌دا بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌خشرا به‌ چوار ژه‌نیاره‌که‌.

ک.ک