که‌رکوک، کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیک بەڕێوەچوو

کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیک له‌ شاری که‌رکوک به‌ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاو به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا هونەری ڕەسەن پێشکەشکرا.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری که‌رکوک، کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیکی بۆ ژماره‌یه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ندانی که‌رکوک له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری شاره‌که‌ ئه‌نجامدا.

له‌ کۆنسێرته‌که‌دا هونه‌رمه‌ندان عه‌لی زه‌نگه‌نه‌ و سدیق شه‌یدا و سیروان عومەر و شیاو نوری به‌ هونەری گۆرانی به‌رهه‌مه‌کانیان پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بوان کرد.

له‌ سه‌ره‌تای کۆنسێره‌ته‌که‌دا، سیروان بیلانه،‌ به‌ڕێوەبه‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری که‌رکوک وتارێکی پێشکه‌ش کرد و وتی: "ئامانجمان له‌م کۆنسێرته‌ ئاوێته‌بوونی که‌رکوکیه‌کانه‌ به‌ ده‌نگە ڕه‌سه‌نه‌کانی شاری که‌رکوک، دۆخی که‌رکوک به‌ شێوه‌یه‌که،‌ که‌ شاره‌که‌ ته‌نها بووه‌ به‌ ململانێی سیاسی، ده‌مانه‌وێت بڵێین له‌ شاره‌که‌ هونه‌ریش هه‌یه‌".


ک.ک