کچانی ئامادەیی چیا شانۆگەریی "نرخی کار"یان نمایشکرد

بە دروشمی "لێرە بەهرەکانمان پیشان دەدەین"، ئامادەیی چیای ئێوارانی کچان، فیستیڤاڵی ساڵانەی خوێندنگاکەیان ئەنجامدا و   تێیدا بە بۆنەی ۱ی ئایار، جەژنی جیهانی کرێکارانەوە، شانۆگەریی نرخی کاریان نمایشکرد.


ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ئامادەیی چیای ئێوارانی کچان، فیستیڤاڵی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا و کچانی ئامادەییەکە، چەندین چالاکی جۆراوجۆریان ئەنجامدا.

لەمیانەی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵەکەدا، بە بۆنەی ۱ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە، ژمارەیەک کچ، شانۆگەرییەکیان بە ناوی نرخی کار نمایشکرد و تێیدا دۆخ و گوزەران و قورسیی کاری کرێکارانیان بەرجەستە کرد.

هەر لە فیستیڤاڵەکەدا، ژمارەیەک چالاکی جۆروجۆری دیکە  بەڕێوەچوون.


ک.ک