کۆنسێرتی "ڕووە و هونەرێکی کوردیی ڕەسەن و هاوچەرخ" بەڕێوەچوو

لە شاری سلێمانی بە بەشداریی ژمارەیەک لە هونەرمەندانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆنسێرێتێکی گۆرانی و میوزیک بۆ چەند گۆرانیبێژێک سازکرا و جەماوەرێکی بەرچاو تێیدا ئامادەبوون.


شەوی ڕابردوو لە شانۆی ڕۆمانی لە پارکی هەواری شار-ی سلێمانی، تیپی مۆسیقای سلێمانی کۆنسێرتێکی بە بەناونیشانی 'ڕووەو هونەرێکی کوردیی ڕەسەن و هاوچەرخ' بۆ ژمارەیەک لە هونەرمەندانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکخست.

هونەرمەندان ناسر ڕەزازی، حەمید عوسمان، نیان عەبدوڵا، کەویار، قاسم هەورامی و ئاریان کەریم بەشدارییان لە کۆنسێرتەکەدا کردبوو، هەریەکەیان چەند بەرهەمێکی گۆرانیی و مەقامی ڕەسەن و هاوچەرخی کوردییان پێشکەشکرد.

جەماوەرێکی بەرچاو لە دەوری کۆنسێرتەکە کۆببوونەوە و ئاوێزان بە گۆرانیی و بەرهەمە هونەرییەکان شادییان دەگێڕا.

ک.س