کۆنسێرتێک بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو

لەژێر دروشمی"هەموومان ڕۆژئاواین"، بە بەشداری زیاتر لە ٥٠هونەرمەند و میوزیکژەن، کۆنسێرتێک لە شاری سلێمانی بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو.


دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە کارگەی جگەرەکە، لە شاری سلێمانی لەشوێنی هاوکاریی کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی ڕۆژئاوا، کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیک لەلایەن بەشی هونەرەکانی میوزیکی سلێمانی بەڕێوەچوو.

کۆنسێرتەکە بە دەقیقەیەک وەستان ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان بابەکر دڕەیی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هونەرو ڕۆشنبیری سلێمانی بۆلە وتەیەکیدا وتی: هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا لەدژی تەواوی مرۆڤایەتییە و لێخۆشبوون لە تورکیا لێخۆشبوونە لە ناحەزانی ئازادی، گرنگە ئێمە بە هونەرو وتارو بایکۆتی ئابوری هەڵوێستمان هەبیت، پێویستە هەمیشە پشتیوانی یەکتر بین.

بەسەر پەرشتی ڕاستی جەمال و بە بەشداربوونی زیاترلە ٥٠ هونەرمەند و میوزیکژەن بە جلی کوردییەوە دەستیان بە کۆنسێرتەکە کرد وچەندین سرود و گۆرانی وترانەوە.

هەریەکە لە سرود و گۆرانیەکانی، ئەی ڕەقیب، دلبەرامن، دڵپڕلەقین، وڵاتێ من، ئای کوردستان، لە کۆنسێرتەکە پێشکەشکران.

 

ب.ش