
کۆنفرانسی هەورامان ناسیی لە سوید بەڕێوەدەچێت
یەکەم کۆنفرانسی دەرەوەی وڵاتی هەورامان ناسیی لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ پلاتفۆرمی هۆرام یەکەم کۆنفرانسی هەورامان ناسیی دەرەوە وڵاتی بە دروشمی "ژیانی پێکەوە و کۆمەڵگای فرەڕەنگ" لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دەستپێکرد.
بەشداربوون لە کۆنفرانسەکەدا بۆ هەمووان کراوەیە و بە هەمو زاراوە کوردییەکانیش لە کۆنفرانسەکەدا وتار پێشکەش دەکرێت.
ئەهوەن چیاکۆ، هەڵاڵە ڕافع، ژاڵانە هەورامان، حاتەم منبەری، ئارێز ئەندریاری و سەعید سەنەندەجی لە کۆنفرانسەکەدا وتار پێشکەش دەکەن.
وتارەکان بابەتەکانی، باوەڕ، ئاین، کلتور و زمان، مێژوو و سیاسەت، ژینگە، ژن و ژیان دەگرنەوە.
ش.ف