کەرکوک ئامێزی بۆ سابیر کوردستانی کردەوە
له شاری که‌رکوک به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێکی زۆر، کۆنسێرتێک بۆ هونه‌رمه‌ند سابیر کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ تیپی مۆسیقای که‌رکوک به هاوکاری سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری که‌رکوک، له هۆڵی سهنتهرەکه کۆنسێرتێکی بۆ هونه‌رمه‌ند سابیر کوردستانی ئه‌نجامدا.
له سه‌ره‌تای کۆنسێرته‌که‌دا، تیپی مۆسیقای که‌رکوک پارچه میوزیکێکیان پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.
دواتر سابیر کوردستانی هه‌شت به‌رهه‌می پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد، کۆسێرتەکە تا درەنگانێکی شەو بەردەوام بوو.
ک.ک