کەلار، دەستڕەنگینی کچێک لە پێشانگایەکدا نیشاندرا

ماڵی گەنجانی کەلار بە بۆنەی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ژنان، لەژێر ناونیشانی "تابلۆ ڕەشەکانی تەوارێک" پێشانگایەکیان بۆ کچە شێوەکار، سروشت حەمید کردەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناو ماڵی گەنجانی کەلار لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بە بۆنەی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتی دژ بە ژنان، ماڵی گەنجانی کەلار لە ژێر ناونیشانی "تابلۆ ڕەشەکانی تەوارێک" پێشانگایەکیان، بۆ کچە شێوەکار سروشت حەمید کردەوە.

پێشانگاکە ١٥ تابلۆی ڕەنگاوڕەنگ و جیاوازی لەخۆ گرتبوو، لە جۆرەکانی گرافیک و زەیتی و هێڵکاری لەسەر کاغەز نەخشێندرابوون، هەروەها بەبۆنەی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتی دژ بە ژنان، زۆرینەی تابلۆکان دەلالەت بوون بۆ ژن و ئازارەکانی ژن و ئەو تووندووتیژیانەی دەکرێتە سەریان.

سەبارەت بە ئامانجی کردنەوەی پێشانگاکە بەڕێوبەری ماڵی گەنجان ئاماژەی بەوەدا، زۆر گرنگە بوار بڕەخسێنرێت بۆ ژنان بۆ دەرخستن و پێشخستنی توانا و دەستڕەنگینییەکانیان.

ک.ک