کەلار، شانۆگەریی کورسی شێتبوون نمایشکرا

لە شارۆچکەی کەلار تیپی شانۆیی سیروان، شانۆیی کورسی شێتبوونیان نمایشکرد، ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی شارۆچکەکە ئامادەی تەماشاکردنی شانۆگەرییەکە بوون.


ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی وەرزش و لاوانی گەرمیان، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک و هونەرمەندانی شارۆچکەکە، شانۆگەریی "کورسی شێتبوون"، لەلایەن تیپی شانۆیی سیروانەوە نمایشکرا.

شانۆگەرییەکە لە نوسینی، نوسەری دیار'عەزیز نەسیم' بوو، کە دەلالەت بوو بۆ پەیوەندی و گرێ کوێرەی نێوان خەڵک و دەسەڵات و دەسەڵات و کورسی.

ک.ک