کەلار، یادی حەسەن زیرەک کرایەوە

بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک و هونەر دۆستانی شارۆچکەی کەلار، بۆ یادکردنەوەی ٤۷ ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری گەلی کورد حەسەن زیرەک، مەراسیمێکی هونەریی بەڕێوەچوو.


شەوی ڕابردوو، لە چاخانەی میللەت، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی کۆچی دوایی هونەرمەند حەسەن زیرەک ئەنجامدرا.

لەسەرەتای مەراسیمەکەدا کورتەیەک لەسەر هونەر و قۆناغەکانی ژیانی حەسەن زیرەک خوێنرایەوە.

دواتر لەلایەن گرووپێک گەنجی هونەرمەندی سنورەکە کۆمەڵێک لە گۆرانییەکانی هونەرمەند حەسەن زیرەک وترانەوە.

حەسەن زیرەک، ناوێکی دیارە لە مێژووی هونەریی گەلی کورد-دا، لە ماوەی ژیانی هونەرییدا زیاتر لە هەزار گۆرانی وتووە.

د.ع