کەمپەینی بایکۆتی شتومەکی تورکیی ڕاگەیەندرا

کەمپەینی بایکۆتی شتومەکی تورکیی لە بازاڕەکانی باشوری کوردستان ڕاگەیەندرا.


لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک کەمپەینی بایکۆتی شتومەکی تورکیی لە بازاڕەکانی باشوری کوردستان ڕاگەیەندرا و ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان پشتیوانیی خۆیان بۆ کەمپەینەکە ڕاگەیاندووە.

هاوڵاتیان لە ڕێگای گروپێکەوە بەناوی "بایکۆتی شتومەکی تورکیی" بە پەیامی جۆراو جۆر لەڕێگای نووسین و ڤیدیۆوە بڵاودەکەنەوە و داوای بایکۆتی کاڵای تورکی دەکەن، بۆ جێگرەوەی ئەو کاڵایانەش پێشنیاری کاڵای دروستکراوی خۆماڵیی و وڵاتانی دیکە دەکەن، ئەگەر ئەو کاڵایە لەناوخۆدا نەبوو.

هەروەها، زانیاریی لەبارەی کاڵا تورکییەکانەوە دەخەنەڕوو، هاوڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە لەوەی ئەو بەرهەمانە دروستکراوی تورکیایە.

ش.ف