گروپی دووەمی گەنجانی باشور ڕوویان لە سەنگەرەکانی بەرخۆدان کرد

لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بۆ بەشداری لە بەرخۆدانی شکۆمەندی ڕۆژئاوای کوردستان، گروپی دووەمی گەنجانی باشوری کوردستان بەرەو ڕۆژئاوا بەڕێکەوتن.


گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بۆ ئەوەی بەرەکانی بەرخۆدان بەهێز بکەن و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تێکبدەن، سەفەربەرییان ڕاگەیاندبوو، دوای ئەو بانگەوازییە گروپی دووەمی گەنجانی باشوری کوردستان ئەمڕۆ بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتن.

لەم گروپەشدا گەنجانێک لە سلێمانی، گەرمیان، چەمچەماڵ، خانەقین، کەرکوک و ڕاپەڕین جێیان گرتووە، ئەو گروپە پێش ڕۆشتینیان لێدوانێکیاندا.

لە لێدوانەکەدا هاتووە: چەند ڕۆژ لەمەوبەر ڕێکخراوی گەنجانی وڵاتپارێز بانگەوازییان بۆ سەفەربەری ڕاگەیاند، ئێمەش وەک گەنجانی باشور وەڵامی بانگەوازییەکەمان دایەوە و بەشداری بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان دەبین، ئێمە دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک دەوەستینەوە، بە داگیرکەران و دوژمنانی کورد دەڵێین؛ تا داگیرکەری لەسەر خاکمان بەردەوام بێت، گەنجانی کورد، دژی دەوستنەوە.

جێگای ئاماژەیە کە دوێنێش گروپی یەکەمی گەنجانی باشوری کوردستان لەسەر ئەو بانگەوازییە ڕوویان لە ڕۆژئاوای کوردستان کردبوو.

ک.س