گەشتێک بە مێژووی کەرکوکدا دەکرێت

لەڕێگای پێشانگایەکی فۆتۆگرافییەوە گەشتێک بە مێژووی دێرینی کەرکوک-دا دەکرێت.


ئەمڕۆ سەنتەری ڕۆشنبیریی کەرکوک پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ هونەرمەند مەهدی شەفیق کردەوە و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

' گەشتێک بەنێو مێژووی دێرینی کەرکوک' ناونیشانی پێشانگاکەیە و تێیدا ٧٥ وێنەی مێژوویی شارەکە نمایشکراون، کە لەلایەن هونەمەند مەهدی شەفیق-ەوە کۆکراونەتەوە.

کۆنترین وێنەی پێشانگاکە مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆساڵی ١٩٠٨ و نوێترین وێنەش ە ساڵی ١٩٨٠ تۆمار کراوە.

سەرجەم وێنەکان لەناو کەرکوک گیراون، لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و نەتەوە جیاوازەکانی شارەکە لەو وێنانەدا دەردەکەون.

هونەرمەند مەهدی شەفیق خۆی وێنەکانی کۆکردۆتەوە، لەمبارەیەوە بەڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"ئەم ئەم پێشانگایە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا ٧٥ وێنە نمایشکراوە کە.

ش.ف