گەنجانی شەنگال ژیانێکی نوێ دەخوڵقێنن

گروپی باڵیۆزی هیوا لە مانگی حوزەیرانەوە دەستیان بە کارە خۆبەخشەکانیان کردووە، ئامانجی کارەکانی ئەو گروپە نەهێشتنی شوێنەوارەکانی چەتەکانی داعشە لەسەر شەنگال و  بنیاتناوەی شەنگالێکی نوێیە.


لەگەڵ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی ئێزدی بۆ شەنگال، ڕۆحێکی نوێ لە شارەکەدا بووژاوەتەوە و گەنجانیش بە کار و چالاکیی جۆراوجۆر ڕەنگ دەدەنە شارەکە و ژیانی نوێی تێدا دەخولقێنن.

گروپی باڵیۆزی هیوا، یەکێک لەو گروپانەیە کە بەو مەبەستە هەوڵ دەدات، گروپەکە لە ٢٠ حوزەیرانی ئەمساڵەوە بە ٢٠ ئەندام دەستی بەکارەکانی کرد و ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ ئەندامی هەیە.

ئەندامانی ئەو گروپە بە کێشانی وێنە لە سەر دیوارەکانی شارەکە، لەگەڵ گەڕاندنەوەی شادی و ڕەنگ بۆ شەنگال هەموو شوێنەوارەکانی چەتەکانیش لەسەر شارەکە دەسڕنەوە.

گروپەکە سەرەتا کارەکانی لە کۆمەڵگای سنوونەوە دەستپێکرد، پاشان لە خانەسۆر، دگۆر، دهول، هەردان و ناوندی شەنگال بەردەوامییان بەکارەکانیان دا و ژمارەی ئەندامەکانیان گەیشتە ٢٠٠ گەنج.

ڕێکخراوەکانی USAIDی ئەمریکی و ICIRی عێراقیش هاوکاری ئەو گروپە دەکەن.

ئەو گروپە ئێستا لە سەرتاسەری شەنگالدا چالاکن و کاردەکەن.

ش.ف