یادی ماملێ بەرز ڕاگیرا

بە ئامادەبوونی بنەماڵەکەی، ساڵیادی کۆچیی دوایی هونەرمەندی گەورەی کورد، مامۆستا 'محەمەدی ماملێ'، لە ڕانییە بەبیرهێنرایەوە و بەرهەمەکانی بە دەنگی کوڕەکەی و گۆرانیبێژێکی دیکە پێشکەشی ئامادەبوان کرا.


دوانیوەرۆی ئەمرۆ کاتژمێر بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەر لە هۆڵی ٥ی ئازار لە شارۆچکە-ی ڕانیە-ی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، ۲۱مین ساڵیادی کۆچی مامۆستا و هونەرمەندی کورد محەمەدی ماملێ بە بەشداری هاوڵاتییان و بنەماڵەی ماڵەی هونەرمەند کرایەوە.

دوای بەخێرهاتنی میوانان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنیری و هونەری ڕانیە، چەند گۆرانی مامۆستا محەمەدی ماملێ لە لایەن عەبدوڵا ماملێی کوڕییەوە پێشکەش کرا.

هەر لەیادەکەدا، گۆرانیبێژێک بە ناوی عەزیز کە بۆ خۆشەویستی ماملێ وە پاشناوی مالێی هەیە، چەند گۆرانییەکی هونەرمەندی پێشکەشی ئامادەبوان کرد.

عەبدوڵا ماملێ، کوڕە گەورەی هونەرمەندی نەمر محەمەدی ماملێ، دەربارەی ساڵیادەکە بۆ ڕۆژنیوز قسەیکرد و وتی: نیشتمان و هونەرمەندانی ئێمە ئەو ڕاستییەیان زانیوە ڕاگرتنی زمان و کلتور و مۆسیقای کوردی ئەرکێکی نیشتمانییە، مامۆستا محەمەدی ماملێ ئەو ڕێچکەیەی بۆ خەڵکانی دوای خۆی بەجێهێشت، بۆیە ئێمەش بەردەوامین لە سەر ئەو ڕێبازە.

محەممەد ماملێ ساڵی ١٩٢٥ لە گەرەکی خڕە لە مەهاباد لە دایک بووە، ھونەرمەندی گۆرانیبێژ، مەقامبێژی کورد، خەڵکی مھاباد'ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، خاوەن ڕێچکە و دەنگی تایبەت بە خۆیەتی و یەکێکە لە دیارترین هونەرمەند و دەنگ خۆشەکانی کورد، دواجار لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ساڵی ۱۹۹۹ لە مهاباد کۆچی دوایی کرد و ئێستاش یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کورد کە زۆرترین گوێگریی هەیە، بەتایبەت لە باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.

س.ح