یونسکۆ، سلێمانی وەک شارێکی ئەدەبی داهێنەر لە جیهاندا ناساند

ڕێکخراوی یونسکۆ، بەفەرمی شاری سلێمانی وەک یەکێک لە شارە داهێنەرەکانی دونیا لە بواری ئەدەبیدا ناساند.


لە ئاهەنگی ڕۆژی شارە جیهانییەکاندا، ڕێکخراوی یونسکۆ ٦٦ شاری دیکەی جیهانی خستە لیستی شارە داهێنەرەکانی جیهانەوەو شاری سلێمانیش بووە ئەندامێکی تۆڕی جیهانی ٢٤٦ شاری داهێنەری یونسکۆ.

بەپێی ئەو تۆڕەی یونسکۆ، شارەکان لە ڕێی کاری داهێنەرانەوە برەو بە پەرەپێدانی خۆیان دەدەن لە بوارەکانی ئەدەب، مۆسیقا، هونەری، فۆلکلۆری، خۆراکسازی، دیزاین، هونەری میدیایی و فیلمسازی.