یەکێتی ڕۆشنبیرانی عەفرین لە شەهبا کتێبخانەی کردەوە

یەکێتی ڕۆشنبیرانی کانتۆنی عەفرین، لە کامپی سەردەمی ئاوارە عەفرینییەکان لە شەهبا، کتێبخانەیەکی کردەوە.


دوێنێ بە ئەنجامدانی مەراسیمێک کە تێیدا دەیان ڕۆشنبیر و نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشدارییان کرد، کتێبخانەیەک لە کامپی سەردەمی شەهبا کرایەوە.

پاش هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەدان هەزار هاوڵاتی عەفرین ئاوارەبوون و ناچار ڕوویان کردە شەهبا، ئەو هاوڵاتییانە بەبێ هیچ هاوکارییەکی نێودەوڵەتی ژیان بەسەردەبەن و دەرفەتەکانی ژیان بۆ خۆیان دابیندەکەن.

لە مەراسیمی کرانەوەی کتێبخانەکەدا ئوسامە ئەحمەد، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕۆشنبیرانی عەفرین قسەیکرد و ڕایگەیاند، کە هزری ڕۆشنبیران یەکێک بووە لە پاڵنەرانی شۆڕشی ڕۆژئاوا.

ئیدریس وەقاس، بەرپرسی کامپی سەردەمیش ئاماژەی بە ڕۆڵی ڕۆشنبیران لە پێشکەوتنی کۆمەڵگا دا و کرانەوەی کتێبخانەی لە کامپەکە بە کارێکی گرنگ ناونا.

س.ح