کلتوور و هونه‌ر

كۆی بابەتەكان

  • گەرمیان، هاوڵاتییەک دەیەوێت بەکارهێنانی چەتری سپی بکات بە کلتور 

    شارۆچکەی کەلار یەکێکە لە گەرمترین شوێنەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش وایکردووە هاوڵاتییەک ماوەی پێنج ساڵە لە چوونەدەرەوەیدا چەتری سپی بەکاربهێنێت بۆ خۆپاراستن لە گەرما و هەوڵی بەکلتوورکردنی دەدات و دەڵێت: کۆمەڵگای گەرمیان بەم کارە نامۆیە لە کاتێکدا چەتر مرۆڤ لە چاو ئێشە و سەر ئێشەو نەخۆشییەکانی پێست دەپارێزێت بۆیە داوا دەکەم ببێتە کلتوور.
  • کەلار، چایخانەیەک دەکرێت بە شوێنی هەفتە فیلمی سینەمایی 

    لەبەر نەبوونی سینەما لە سنوری گەرمیان و خولیای خەڵکەکەی بۆ تەماشاکردنی فیلمە سینەماییەکان، کۆمەڵێک گەنجی شارۆچکەکە بە هاوکاری سایتی کورد فیلم، لە ژێر ناوی پرۆژەی سینەما کلتور، هەموو شەوانێکی هەینی لەناو چایخانەی میللەت فیلمێکی سینەمایی پەخشدەکەن و خەڵکیش بە جۆشەوە ڕووی لێدەکەن.
  • هەولێر، هونەرمەندانی چوار پارچەی كوردستان پێشانگایەكی كاری دەستییان كردەوە 

    ٢٠ هونەرمەندی دەستڕەنگین لە بواری كاری دەستیدا كە لە هەرچوار پارچەی كوردستانەوە بەشدارییان کردووە، لە شاری هەولێر پێشانگایەكی هاوبەشی كارە دەستیەكانیان کردەوە.
  • هاوڵاتیانی قەسرێ وەک نەریتێک لە دەرەوەی مزگەوت نوێژی جەژن دەکەن 

    وەك نەریتێكی كۆنی خۆیان، دانیشتوانی شارەدێی قەسرێی سەر بە شارۆچكەی چۆمان، لە ڕۆژی جەژن هەموویان كۆدەبنەوەو لە دەرەوەی مزگەوتەكان بەشداری نەریتی نوێژی جەژن دەكەن.
  • لە قەسرێ کۆڕێک لەبارەی نووسین و وەرگێڕان ئەنجامدرا 

    لە ئێوارە كۆرێكدا لەشارەدێی قەسرێ باس لەنووسین و وەرگێران كرا و نووسەر مزەفەر عەوڵا، تیشکی خستەسەر بنەماکانی نووسین و وەرگێڕان لە ڕوانگەی ڕێگا زانستییەکان و ئەزمونە شەخسییەکانی خۆیەوە .
  • چاپخانەکەی پیرەمێردی شاعیر چاکدەکرێتەوە 

    چاپخانەکەی پیرەمێرد شاعیر، کە تەمەنی ٨٢ ساڵە و ٥٦ ساڵە لە چاپکردن وەستاوە و کارناکات، چاکدەکرێتەوە و بەشێک لە بەرهەمەکانی پیرەمێردی بە شیوازە کۆنەکەی پێ چاپ دەکرێتەوە.
  • تەحسین تەها، هونەرمەندی گەلێک 

    تەحسین تەها لە سەدەی ڕابردوودا بە دەنگ و هونەرەکەی توانی خزمەتێکی زۆر بە گەلەکەی بکات و مۆرکی نەتەوەکەی بپارێزێت، ئەگەرچی ٢٤ ساڵ بە سەر کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە تێپەڕ دەبێت، بەڵام میوزیک ژەنەکان و هونەرمەندانی باشور بە دەنگێکی زیندووی ڕەسەن ناوی دەبەن و باس لەوە دەکەن، کە دەنگی تەحسین تەها نمونەیەکی بەرجەستەی نەتەوەکەی بووە.
  • یادی ٩٣ ساڵەی هێنانی دەزگای چاپ بۆ ڕواندز بەرز ڕاگیرا 

    یادی ٩٣ ساڵەی هێنانی دەزگای چاپ بۆ ڕواندز لەلایەن حوسێن حوزنی موکریانی و دەرکردنی گۆڤاری زاری کرمانجیی، بەرز ڕاگیرا.
  • پێنج ساڵ بەسەر کۆچی کەمەندی-دا تێپەڕدەبێت 

    پێنج ساڵ بەر لە ئێستا هونەرمەندی گەورەی کورد، عەباسی کەمەندی ماڵئاوایی یەکجاریی کرد، کەمەندی لە ژیانیدا خزمەتێکی بەرچاوی بە بوارە جیاجیاکانی هونەری کوردیی کرد و لەدوای خۆشی، میراسێکی دەوڵەمەندی هونەریی بۆ گەلەکەی بەجێهێشت.
  • هونەرمەند عەلی توانا کۆچی دوایی کرد 

    عەلی توانا، ئەکتەری ناسراوی باشوری کوردستان کۆچی دوایی کرد.
  • یادی شمشاڵە ڕەسەنەکەی قالە مەڕەی هونەرمەندە 

    ١٠ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی شمشاڵ ژەن و گەنجینە گەڕۆکەکەی بۆکان قالە مەڕەدا تێپەڕدەبێت، بەڵام ئاوازی شمشاڵەکەی هەر زیندووە، کە هەمیشە ئاوازەکانی پڕبوون لە ڕەسەنایەتی میوزیکی کوردی و ئاوێتەی چیاو سروشتی کوردستان بووە.
  • مێژووی زەڕنگەریی لە شاری سلێمانی 

    لە شاری سلێمانیی نزیکەی ٧٠ ساڵە زەڕەنگەریی بوونی هەیە، زەڕنگەرەکان بە ماندووبونێكی زۆر و چەندین قۆناغی جیا جیا پارچەیەکی دیاریکراو لە زێڕ درووست دەکەن، بەڵام ئەوانیش بەهۆی هاوردەکردنی زێڕی ئامادەکراوەوە، خەمی لەناوچوونی پیشەکەیانە.
  • نەبوونی هۆڵی شانۆ گلەیی هونەرمەندانی سەیدسادقی لێدەكەوێتەوە 

    هونەرمەندان و شانۆكاران و گەنجانی شارۆچکەی سەیدسادق، ڕەخنە لە نەبوونی هۆڵی شانۆیی لە سنوری شارۆچکەکەیان دەگرن و ڕایدەگەیەنن، کە "لەگەڵ ئەوەی چالاكی هونەریی زۆرباش لەناوچەكەماندا هەیە، تائێستا حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە هۆڵێكی شایستەمان بۆ دروست بكات".  
  • لەدەستدانی دەستەکانی نەی وەستاندوە و بە قاچەکانی هیوا دەنەخشێنێت 

    ئاراسی هونەرمەند، یەکێکە لە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان، لەدەستدانی هەردوو دەستی نەبۆتە هۆی وەستاندنی لە ژیان و خولیا و هیواکانی سەرەڕای ئەو ئاستەنگیانەی دێنە پێشی، باوەڕی وایە هیوا لەسەرکەوتن بەهادارترە و بە قاچەکانی ڕۆژانە هیوا و جوانی و خەم و ئازارەکانی کۆمەڵگاکەی لە ڕێگەی تابلۆکانییەوە دەخاتەڕوو، تائێستاش پێنج پێشانگای کردوەتەوە.
  • هەزارمێرد شوێنێکی گرنگی مێژوویی بەڵام فەرامۆشکراو 

    ئەشکەوتی هەزارمێرد لە شاری سلێمانی، لەگەڵ ئەوەی شوێنەوارێکی گرنگی مێژووی و گەشتیارییە بەڵام فەرامۆشکراوە، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی دەڵێت: زانیاری تەواومان نییە لەسەر ئەو شوێنەوارە و باوەڕیشمان بەو دوو لێکۆڵینەوەیە نییە کە لە سەدەی ڕابردوو لەسەر ئەشکەوتەکە کراوە، بۆیە داوامان لە دوو زانکۆی جیهانی کردووە بۆ ئەوەی پشکنینی نوێ بۆ ئەشکەوتەکە بکەن.
  • بەردەکان بە ڕەنگ دەڕازێندرێنەوە 

    بەردەکانی سەر ڕێگای سەرەکی هەولێر - کۆیە، بە هێما و ڕەنگی تایبەت نەخێشنراوە.
  • دووەمین کتێبی دەمیرتاش وەرگێڕدرا 

    کتێبی دەوران-ی سەلاحەدین دەمیرتاش، کە بریتییە لە کۆمەڵە چیرۆکێک، وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردیی (زاراوەی سۆرانیی).
  • گوندی ئەحمەدئاوا بنیات دەنرێتەوە 

    پیاوێكی تەمەن ٦٨ ساڵ لە بەرد و پاشماوەی کۆن و تەقەمەنی، بەدەست و بازووی خۆی، گوندی ئەحمەدئاوای سەر بەشارەدێی خورماڵ، بەشێوازێکی هونەری و بچوککراوە دروستدەکاتەوە، لە بارەی کارەکەشی دەڵێت: وەک حەزو ئارەزووی خۆم چوار ساڵە خەریکی دروستکردنی گوندەکەم و دەمەوێت نەوەی تازە ئاشنا بکەم بە کلتوری کۆن.
  • ئامەد، ژنان لە بواری فیلمدا دەبنە پێشەنگ 

    حەوتەمین فێستیڤاڵی دۆکیۆمێنتاری فیلمامەد بەڕێوەدەچێت، لە کۆی ٤٤ فیلمی بەشداربوودا، دەرهێنەری ٢٠ فیلم ژنن.
  • خوێندکارانی ئامادەییەک بە مۆبایل کورتە فیلم بەرهەمدەهێنن 

    خوێندکاران لە خوێندنگایەکی ئامادەیی لە شاری سلێمانی وانەی سینەما دەخوێنن، هەتائێستا  ١٥ کورتە فیلمیان بە مۆبایل تۆمار کردووە، گرتەکانیش بە بەرنامەی تایبەت بە مۆبایل و کۆمپیوتەر مۆنتاژ دەکەن.
  • فیستیڤاڵی شانۆیی كەركوك كۆتاییهات و خەڵات بەخشرایە باشترینەكان 

    دوای چوار ڕۆژ بەردەوامی لە نمایشكردنی هەشت بەرهەم و ئەنجامدانی كۆڕی رەخنەیی بۆ بەرهەمەكان و بەستنی سیمینار، فیستیڤاڵی شانۆیی كەركوك  (خولی جیهاد دڵپاك) بەبەخشینی خەڵاتی زێڕین بۆ باشترینەكان کۆتاییهات.
  • بۆ یەکەمجار لەهەرێمی کوردستان ژنێک ئامێری کۆنتراباس دەژەنێت 

    خوێندکارێکی ژن، لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی، ماوەی چەند ساڵێکە وەک یەکەم ژن لە هەرێمی کوردستان دەستی بە ژەنینی ئامێری کۆنتراباس کردووە، تا ئێستاش بە ژەنینی ئامێرەکەی بەشداری لە چەند کۆنسێرتێکدا کردووە. ڕۆژنیوز بۆ ئاشنابوون بە چالاکییەکانی و ناساندنی زیاتری ئامێری کۆنتراباس لە نزیکەوە ئەو ژنە هونەرمەندە دەدوێنێت.  
  • ئاشەوانێکی دێرین: چەند ساڵێکی دیکە پیشەی ئاشەوانی لەناودەچێت 

    شێوازە کۆنەکەی پیشەی ئاشەوانی لە شارۆچکەی سەیدسادق، لەبەردەم هەڕەشەی لە ناوچووندایە، ئاشەوانێکی شارۆچکەکەش کە ماوەی 30 ساڵە پیشەی ئاشەوانی دەکات، دەڵێت: ئێستا بەهۆی ئەوەی ئاردێكی زۆر لەدەرەوە دێتە بازاڕ خەڵك ئارد ناهاڕێت و بەهۆی بێ کارەبایشەوە تەنها پێنج‌ كاتژمێر لەڕۆژێكدا كاردەكات.
  • لە كەركوك فیستیڤاڵێکی شانۆیی ئەنجامدرا 

    فیستیڤاڵی شانۆی كەركوك، دەستی بەکارەکانی کرد و تێیدا بێجگە لەکاری شانۆکارانی شاری کەرکوک، بەرهەمی شانۆیی شارەکانی هەرێمی کوردستان و ناوڕاست و خوارووی عێراق نمایش دەکرێت.
  • بە بەشداریی هەزاران کەس فیستیڤاڵی باڵەكایەتی بەڕێوەچوو 

    نە ئامانجی ناساندنی کلتوری ناوچەکەیان بە نەوەی نوێ، هەشتەمین فیستیڤاڵی دەڤەری باڵەکایەتی بە بەشداریی هەزاران کەس بەڕێوەچوو.